به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌دا هات، زیانێكی زۆر به‌به‌روبومی جوتیارانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گه‌یشت، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ش داواده‌كات، ئه‌و جوتیارانه‌ی به‌و هۆیه‌وه زیان به‌به‌روبومه‌كانیان گه‌یشتوه، سه‌ردانیان بكه‌ن.
(ستار مه‌حمود) به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه به NNA ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی كه له‌كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌دا ڕویداوه، بوه‌ته هۆی دابه‌زینی خێرایی پله‌كانی گه‌رما، به‌و هۆیه‌شه‌وه كاریگه‌ریی خراپی به‌سه‌ر به‌روبومی جوتیاران‌و سه‌وزه‌واتی ناوچه‌كه به‌جێهێشتوه، هاوكات ئه‌و درهختانهشی زوتر پێدهگهنو گوڵدهكهن وه‌ك (قۆخ، قهیسیو گوێز)، زیاتر زیانیان به‌ركه‌وتوه.
ڕونیشیكرده‌وه، هه‌ندێك له‌و دره‌ختانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتوه، پێده‌چێت له‌داهاتودا جارێكی دیكه گهشهبكهنهوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌روبومه‌كانیان تیاچوه، بۆ ئه‌مساڵ هیچ سودێكیان لێوه‌رناگیرێت.
ستار مه‌حمود، داواشی له‌جوتیارانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرد، ئه‌وانه‌ی زیان بهبهروبومو باخه‌كانیان گه‌یشتوه، سه‌ردانی به‌شه كشتوكاڵیه‌كانی ناحیه‌كان بكه‌ن، تاوه‌كو له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه خه‌مڵاندن بۆ زیانه‌كان بكرێت، چونكه به‌گوێره‌ی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و به‌روبومانه‌ی كه به‌هۆی ڕوداوی سروشتییه‌وه زیانیان پێده‌گات، قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه.