هەناردەكردنی شمەك لە ناوچە كوردیەكان زیادیكردووە

سەرۆكی یەكێتی هەناردەكردنی باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ رایگەیاند: لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ئاستی هەناردە لە ناوچە كوردییەكان لە چاو ساڵی پار  3.5% زیادیكردووە. عەبدولقادر چكماز سەرۆكی یەكێتی هەناردەكردنی باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ رایگەیاند: لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، ئاستی هەناردەكردنی شمەك  لە ناوچە كوردییەكان لە چاو ساڵی پار بە رێژەی لە سەدا  3.5  زیادیكردووە. بەو پێیەی بڕی داهاتی هەناردە لەو سێ مانگەدا  2  ملیار  و 277  ملیۆن و 819 هەزار دۆلار بووە. چكماز  وتیشی: لە هەوڵی تەواودان بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا و یەكێتیی ئەوروپا ئەویش بەوەی  ئێستا یەكێتییەكیان لەگەل171  وڵات ئاڵوگۆڕی  بازرگانییان هەیە.
gksat