بەهۆی جێبەجێ نەكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی دار 3 رێستۆرانت دادەخرێت

پاش ئەوەی لە سەرەتایی ساڵی 2014 قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا لە پێناو پارستنی ژینگەو سروشتی ناوچەكەدا بەكارهێنانی دار بۆ ماسی برژاندن قەدەغە بكرێت  و بۆ ئەو مەبەستەش مانگی 4 وەك دواین وادە بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكە دیاری كرا ,
پاش تەواوبونی ئەو ماوەیە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێ كردنی بڕیارەكە ماسی فرۆشەكانی شاری سلێمانیان بەسەركردەوە و دەركەوت بەشێك لە خاوەنی رێستۆرانت و ئەو شوێنانەی كە ماسی دەبرژێنن پابەند بوون بە جێبەجێ كردنی بڕیارەكەوە و لە بری بەكارهێنانی دار فڕنێكی تایبەتیان بۆ برژاندنی ماسی دروست كردووە كە بە غاز كار دەكات , بەڵام بەشێك لەشوێنەكان تائێستا پابەندی بڕیارەكە نەبوون , لە بەرامبەردا لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی 3 رێستۆرانت كە پابەند نەبوون بە بڕیارەكەوە داخران تا ئەو كاتەی كە دەستبەرداری بەكارهێنانی دار دەبن بۆ ماسی برژاندن ,
دەروێش فەرەج سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ڤێتەرنەری لە لیژنەی هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش رایگەیاند هەڵمەتەكەیان بەردەوام دەبێت و هەر شوێنێك پابەند نەبێت بە بڕیارەكەوە دادەخرێت ,
قائیمقامی سلێمانیش رایگەدەگەیەنێت بەدڵنیاییەوە بڕیارەكە جێبەجێ دەكەن و پێویستە هەموو رێستۆرانت و ئەو شوێنانەی كە ماسی دەبرژێنن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتیدا پابەندبن بە جێبەجێ كردنیەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی