له‌سلێمانی به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌به‌كارهێنانی ئاو، زیاتر له (850) به‌شداربوی ئاو سزای جۆراوجۆر دراون.
له‌به‌كارهێنانی ئاوی خواردنه‌وه‌دا چه‌ند جۆرێك سه‌رپێچی هه‌یه، له‌وانه به‌فیڕۆدانی ئاو، شكانی بۆری ئاو و نه‌بونی ته‌وافه‌ی تانی سه‌ربا جۆرێكی دیكه‌ش ڕاكێشانی ئاوه به‌شێوه‌ی نایاسایی‌و به‌بێ مۆڵه‌ت.
ناوشار سلێمانیدا به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی هاوڵاتیان ژماره‌یه‌ك ماڵ‌و دوكانی سه‌رپێچیكار سزادراون.
(سه‌ربه‌ست عوسمان) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، ته‌نها له‌ناوشاری سلێمانیدا له‌مانگی ئاداردا (860) سه‌رپێچی جۆراوجۆر تۆماركراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له (شه‌ش) ملیۆن دینار غه‌رامه كراون.
له‌كۆتایی وته‌كانیدا سه‌ربه‌ست عوسمان ڕونیكرده‌وه، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی شكانی بۆری یان نه‌بونی ته‌وافه‌ی ته‌نكیه‌وه ئاوه‌كانیان بڕدراوه، دوای چاككردنه‌وه چاره‌سه‌ری كه‌مو كوڕیه‌كان كران ئاوه‌كه‌یان بۆ ده‌گێردرێته‌وه.