دوای ئاشكرابونی ئه‌نجامه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، پشكه‌كانی توركیا نزیكه‌ی 2% به‌رزبونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته كه‌له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوه‌وه تۆماركرابێت.
ماڵپه‌ڕی (RT) بڵاویكردۆته‌وه، نیشانده‌ری سه‌ره‌كی بۆرسه‌ی ئیستانبوڵ ڕێژه‌ی 1,95%ی تۆماركردوه له‌كاتی كردنه‌وه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته تۆماركرابێت له‌ماوه‌ی (سێ) مانگی ڕابردودا، تۆماركردنی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ش له‌دوای وته‌كانی (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه هات كه ڕایگه‌یاندبو له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستێهاوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویشیكردۆته‌وه كه لیره‌ی توركی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا به‌هۆی بارودۆخی خراپی سیاسی توركیاوه له‌چه‌ند مانگی ڕابردودا لیره‌ی توركی له‌ئاستێكدا ڕاوه‌ستابو و هیچ به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی بو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه، له‌چه‌ند مانگی ڕابردودا بازاڕی دراوی توركی ڕوبه‌ڕوی باردۆخێكی خراپ ببۆوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئاشكرابونی ئابڕوچونه‌كانی حكومه‌تی توركیا كه له‌چه‌ند مانگی ڕابردودا زۆرتریت قسه‌ی له‌باره‌وه كرا.