به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومركی سلێمانی له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه، ژماره‌یه‌ك كار‌و چالاكی ئه‌نجامداوه، له‌چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانیشیاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر (855) پایسكیلی چینی‌دا گرتوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومركی سلێمانی، كه واژۆی عه‌قید (فه‌رهاد ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گومركی سلێمانی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، كار‌و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومركی سلێمانی له(1-3-2014) تا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه (31-3-2014) بریتی بوه، لهدهستبهسهردا گرتنی (855) پایسكلی چینی، له‌گه‌ل ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆر له‌ئامێره‌كانی (سپلیت، كۆمپرێسه‌ری ههوایو موادی شۆفڵ).
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگهیهندراوهكهدا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومركی سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر (15) سه‌ر جوانه‌گادا گرتوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆر لهقارچكی ئێرانی ژماره‌یه‌ك موادی دیكه‌ی ماوه به‌سه‌رچو ڕێگه پێنه‌دراو.
له‌ئێستاشدا كاروچالاكی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومركی سلێمانی به‌رده‌وامه.