بانكی (فرانس بانك) كه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان لقی هه‌یه، لقێكی نوێی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه.
(عه‌دنان قه‌سار)، سه‌رۆكی گروپی بانكه‌كه به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند،” بڕیارماندا به كردنه‌وه‌ی لقێكی نوێی بانكه‌كه‌مان له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، كه ده‌توانین هاوكاربین له پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان و قه‌رزی گه‌وره بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان”، وتیشی: فرانس بانك پاره‌یه‌كی زۆری بۆ سه‌رجه‌م پڕۆژه گه‌وره‌و بچووكه‌كان ئاماده‌كردووه.
به‌وته‌ی عه‌دنان قه‌سار، لقی هه‌ولێری فرانس بانك كار به ڕۆتین ناكات و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێ كار و پڕۆژه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجام بده‌ن.
ئێواره‌ی دوێنێ له په‌راوێزی سازدانی كۆڕبه‌ندی ئابووریی، كه له هۆتێل ئه‌ربیل ڕۆتانا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسان و گه‌وره بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا ده‌یان پڕۆژه‌ی نوێ خرانه بواری به‌رنامه‌وه به‌مه‌به‌ستی بره‌ودانی زیاتر به ئاوه‌دانیی هه‌رێمی كوردستان.
(فرانس بانك) دەکەوێتە سەر شەقامی 100مەتری لەنزیک چێشتخانەی تودەی.
خەندان