لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی سوریا كوشتارگه‌یه‌كی دیكه‌ی هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌دیان راگه‌یاند له ناوچه‌كانی ریفی دیمه‌شق و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه به‌به‌كارهێنانی هێزی ئاسمانی، كه تیایدا 175 كه‌س له‌و ناوچانه كوژراون.
لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی سوریا رایانگه‌یاند: له‌ناوچه‌كانی ریفی دیمه‌شق و ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌روپێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای ئازاد و به‌شار ئه‌سه‌د تیایدا گه‌رمه، 175 كه‌س كوژراون و زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای سوریاوه بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و دوای پێكهێنانی ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هه‌ریه‌ك له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و جیهانی دانیان نا به‌وه‌ی ئه‌و ئیئتلافه نوێنه‌ری شه‌رعیی گه‌لی سوریا بێت.
له‌ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر و دوای زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆ، هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك بۆ دامه‌زراندنی ئیئتلافی هێزه‌كانی شۆرش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌سته‌یه‌كی یه‌كگرتوویان پێكهێنا بۆ یه‌كخستن و رێكخستنی شۆرش له سوریا.