له‌دوای دوو مانگی تر له شاری ئایجیفسكی روسی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی جۆری (لادا گرانتا) ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێلێكی نوێی لێبه‌رهه‌م نه‌هاتووه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه كۆمپانیای دروستكه‌ری لادا كه ناوی (ئهڤتۆڤازه) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه له‌سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستده‌كه‌ن به خستنه بازاڕی مۆدێله نوێیه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلی لادا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌م كۆمپانیایه‌ش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ته‌نها كارگه‌ی دروستكردنی ئه‌م ئۆتۆمبێله له شاری ئایجیفسكی ده‌مێنێته‌وه‌و به‌نیاز نین له هیچ شوێنێكی تر ئه‌م ئۆتۆمبێله دروستبكه‌ن یاخود پشكبدهن له‌لایه‌نێكی تر بۆ دروستكردنی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ئۆتۆمبێلی لادا.
له باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله‌وه ئه‌وه‌یان وت كه لادا نوێكه قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.6 لیتر ده‌بێت و گێڕه‌كه‌شی به هه‌ردوو شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی و میكانیكی دروستده‌كرێت.
هه‌روه‌ها چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری خسته‌ڕوو له‌وانه قفڵكردنی ده‌رگاكانی له‌لایه‌ن شۆفێره‌وه وئایرباگ و مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی به ته‌واوی تێدا ده‌بێت و ئاوێنه‌كانی كاره‌بایی ده‌بێت و له‌سه‌ر بۆردێك (ی‌و پی ئێس) و (ئێس دی) و (بلوتوز) و (مای هاند) دابنیكراوه له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندیتر كه له‌گه‌ڵ خستنه بازاڕیه‌وه ئاشكرای ده‌كه‌ن.