بەبەبشداری ژمارەیەكی بەرچاوو لە بەرپرسانی حكومی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان كۆڕبەندی وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر دەچێت.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: ئەم كۆڕبەندە لەلایەن یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا پێشتر بڕیاردرا كۆبونەوەی یەكێتی ژورەبازرگانیەكانی عەرەب لەشاری هەوڵێر ببەسترێت دوای چونی نوێنەرمان بۆ قەتەر گفتوگۆكرا لەسەر ئەوەی كە ڕازی بن و لە هەولێر ببەسترێت بۆیە ئەو كۆڕبەندە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.
سیروان محەمەد وتیشی ئەو كۆڕبەندەی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە كرا گرنگی خۆی هەبوو بۆ هەرێمی كوردستان كە سەرجەم چالاكیەكان باسكرا و ڕاگەیەندرا كە ئەو كۆمپانیایانەی دەیانەوێت لە كوردستان كار بكەن سود وەرگرن لە یاسای وەبەرهێنان و كاری لەسەر بكەن.
ئاماژەی بەوەشدا كۆڕبەندەكە گرنگی زۆری دەبێت بۆ كوردستان كە زۆرێك لە و ووڵاتانەی بەشداربون كوردستانیان نەدیبوو بۆیە بڕیاریانداوە كە گەڕانەوە لەگەڵ بازرگانانی خۆیاندا قسەی لەسەر بكەن و بێنە كوردستان كاربكەن.
كۆڕبەندی وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت كە زیاتر لە 20 وڵات تیایدا بەشدارن.