140 كۆمپانیایی ئیماراتی له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی وڵاتی ئیمارات ئاشكرای ده‌كات قه‌باره‌ی بازرگانی عێراق و وڵاته‌كه‌ی له‌ ساڵی  2012دا بڕی 8 ملیار دۆلار بووه‌، كه‌ 50%ی له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بووه‌.
حه‌مید محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی وڵاتی ئیمارات، له‌ كۆنگره‌ێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، له‌ ماوه‌ی ساڵی 2006وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بری 554 ملیار دینار پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه‌.
گوتیشی ‌له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 140 كۆمپانیایی ئیماراتی له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن‌
ئاشكراشی كرد ساڵی 2012 قه‌باره‌ی بازرگانی عێراق و ئیمارات 8 ملیار دۆلار بووه‌، كه‌ له‌50%ی له‌ نێوان هه‌رێم و ئیمارات ئه‌نجام دراوه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ِروو‌عێراق دوای سعودیه‌ دووه‌م وڵاتی دنیایه‌ كه‌ ئیمارات زۆرترین كاری بازرگانی له‌ گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات‌ .