رێكخراوی ئۆكسفام لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی جیهانی داڤۆس، رایدەگەیەنێت 1%ی دانیشتوانی جیهان خاوەنی نیوەی سەرجەم سامانی جیهانن.
رۆژنامەی “ئیندیپندێت” بە پشتبەستن بە ئاماری رێكخراوی ئۆكسفام دەنوسێت: ئەم ژمارە كەمەی ملیاردێرەكانی جیهان كە دەكرێت لە پاسێكی دوو قات جێ بكرێنەوە، سەرجەم داراییەكانیان بە قەد سامانی 3 ملیارو 500 ملیۆن كەس لە دانیشتوانی جیهانە.
رێكخراوی ئۆكسفام بنەبڕكردنی هەژاریی، نادادپەروەریو برسێتی وەك گرنگترین ئامانجەكانی خۆی پێناسە دەكات، سەرەڕای ئیدانەكردنی كەلێنی “مەترسیدار”و روو لەزیادبوون لەنێوان گروپێكی بچوك لە دەوڵەمەندانو سەدان ملیۆن هاوڵاتی دیكە، دەربارەی ئەگەری روودانی نارەزایی كۆمەڵایەتی لەئەنجامی ئەم كەلێنە هۆشداری دەدات.