به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی گه‌شتیاری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و دوبه‌ی، وه‌فدێكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار سه‌ردانی دووبه‌ییان كرد.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری دوبه‌ی چه‌ند خالێكی گرنگ خرانه‌ڕوو، كه ده‌بنه هۆی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنیان له‌سه‌ركرد.
خاله گرنگه‌كانیش پێك هاتبوون له :
1- په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری نێوان هه‌ردوو لا و سوود وه‌رگرتن له یه‌كتری له گشت بواره‌كاندا.
2- كردنه‌وه‌ی به‌شی گه‌شتیاری له نووسینگه‌ی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له دووبه‌ی، به مه‌به‌ستی سازدانی كاری به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزار.
3- ئه‌نجامدانی راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له سه‌نته‌ره‌كانی گه‌شتیاری دووبه‌ی كه بروانامه‌ی سه‌نته‌ره‌كه له لایه‌ن سه‌نته‌رێكی گه‌شتیاری ئه‌مریكی په‌سه‌ندكراوه.
4- پێكهاتن له گه‌ڵ كه‌ناڵی دوبه‌ی ئابووری(cnbs) به مه‌به‌ستی به بازاڕكردنی گه‌شتیاری هه‌رێم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌ی هه‌فتانه له‌سه‌ر گه‌شتوگوزاری كوردستان ئاماده بكرێت.
5- له رێگه‌ی سه‌ردانی كردنی شاندێكی گه‌شتیاری و راگه‌یاندنی دووبه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ریكه‌وتنه‌كان ده‌چنه واری جێبه‌جێ كردن.