بەپێوە وەستان بۆ ماوەی زیاتر لەحەوت كاتژمێر بۆ ئۆتۆمبێلێكی (BMW)

لەپێشبڕكێیەكی سەیردا لەوڵاتی چین گەنجێك بووە خاوەنی ئۆتۆمبیلێكی جۆری بی ئێم دەبلیو.
 پێشبِكێكە بریتی بوو لەوەستان بۆ ماوەیەكی زۆر بەیەك سەر پێ لەبەرانبەردا خەڵەتەكەی ئۆتۆمبێلی جۆی بی ئێم دەبێت.
سەرئەنجام گەنجێیكی چینی توانی بۆ ماوەی 7 كاتژمێرو 26 خولەك بەیەك پێ لەبەرانبەر ئۆتۆمبێلەكەدا بوەستێ بەمەش ناوی چووە كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.
هەروەها بووە خاوەنی ئۆتۆمبێلێكی گرانبەهای جۆری “BMW” لەم پێشبڕكێدا لەقۆناغی یەكەمدا سەرەتا 140 كەس بەشداربوون پاشان لەكۆتاییدا تەنیا 20 كەس ماوەیەوە تا ئەو كاتەی كە یەكێك لەگەنجەكان توانی بۆ ماوەیەكی زیاتر بمێنێتەوەو بێتە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە.
 
شارپرێس