باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له عێراق رایگه‌یاند، نرخی پێشكه‌شكردنی دوای ڤیزای وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن له 400 دۆلاره‌وه بۆ 97 دۆلار كه‌مكرده‌وه.
سایمون كۆلیس، باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ماڵپه‌ری فه‌رمی باڵوێزخانه‌كه‌دا، بڵاویكردوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه، له به‌رواری 26ی ئه‌م مانگه‌وه، بڕیاریانداوه، به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی داواكردنی ڤیزا له 400 دۆلاره‌وه بۆ 97 دۆلار، بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌یانه‌وێت له وڵاته‌كه‌یاندا بخوێنن، یان سه‌ردانی كوسوكاریان بكه‌ن، یاخود بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی ده‌چنه ئه‌و وڵاته.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، نرخی ڤیزا بۆ مه‌به‌سته جۆراو جۆره‌كان وه‌كو خۆیه‌تی ته‌نها نرخی پێشكه‌شكردنی داوای ڤیزا له 400 دۆلاره‌وه كراوه به 97 دۆلار.
باڵێوزخانه‌ی به‌ریتانیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وڵاته‌كه‌ی به هه‌وڵێك وه‌سف كرد بۆ ئاسانكاری زیاتر بۆ عێراقیه‌كان تاوه‌كو بتوانن گه‌شت بۆ وڵاتی به‌ریتانیا بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئێستا له به‌غداو بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانن له شاری هه‌ولێره‌وه داوا پێشكه‌شی باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ به‌ریتانیا
nrt