به‌مه‌به‌ستی فراوانكردن‌و جموجۆڵی زیاتری بازرگانی، پێنج ده‌روازه‌ی سنوری له‌نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست NNA كه‌وتوه، پێنج ده‌روازه‌ی سنوری نوێ له‌نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر فراوانكردن‌و زیاتركردنی جموجۆڵی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردولادا.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێنج ده‌روازه سنورییه له‌سنوری پارێزگای دهۆكو هه‌ولێر ده‌بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ‌و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاری هه‌ولێرو وته‌بێژی حكومه‌ت، له‌پارێزگای شرنا‌خ له‌توركیا له‌گه‌ڵ پارێزگاری شرناخ‌و هه‌كاری، واژۆی ڕێكه‌وتنی كردنه‌وه‌ی پێنج ده‌روازه سنورییهكهیان كردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌ئێستاشدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆكردنه‌وه دووان له‌و ده‌روازه سنوریانه ته‌واوبون، كه ده‌كه‌ونه نێوان پارێزگای ههكارییو هه‌ولێره‌وه، سێ ده‌روازه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌كه‌ونه سنوری پارێزگای شرناخ‌و دهۆكه‌وه، به‌مزوانه ده‌كرێنه‌وه.
NNAئه‌وه‌شی زانیوه كه، قه‌باره‌ی بازرگانی له‌نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته (12) ملیار دۆلار، 70%ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێنج ده‌روازه سنوریه له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی ههرێمو (ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ)وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیادا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرابو، كه له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبو.