سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی كێشه سیاسی‌و ئه‌منیه‌كانی عێراق، حكومه‌تی به‌غدا توانیویه‌تی سه‌قامگیری ئابوریه‌كه‌ی بپارێزێت، ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئابوری عێراق له‌مساڵدا زیاتر ببوژێته‌وه.
سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕوونیكردۆته‌وه، عێراق توانی له‌ساڵی ڕابردودا سه‌قامگیری ئابوریه‌كه‌ی بپارێزێت، ئه‌گه‌رچی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه‌میكرد، به‌راورد به‌پلانی دانراو.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ئاستی هه‌ڵاوسانی عێراق بۆ 3.1% دابه‌زیوه، له‌كاتێكدا كه كێشه‌ی ئه‌منی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مهێنانی بودجه هه‌بوه به‌ڕێژه‌ی 6%، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ساڵی 2014دا ئابوری عێراق ببوژێته‌وه.