دوای ده‌یڤید پترایۆس كه به‌هۆی ئابڕووچوونی سێكسیه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، ولیام ۆرد فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه سزا درا.
ولیام ۆرد فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی ئه‌فریقا دێته ریزی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه‌و سزای توند درا.
فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ساغبووه‌ته‌وه كه پاره‌ی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی خه‌رج كردووه، به‌و تۆمه‌ته‌ش لیۆن بانیتای وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بڕیاریدا پله‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه دابه‌زێنێ و ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌پله‌كانی و بڕێك له مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ولیام ۆرد ناچاریشكردووه، كه‌بڕی 82 هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌رجییانه‌ی كردوویه‌تی، بگه‌ڕێنته‌وه بۆ حكومه‌ت.
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا چه‌ندین جار خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به فڕۆكه‌ی سه‌ربازی پشووه‌كانیان له دوورگه به‌ناوبانگه‌كان و ئوتێلی گرانبه‌ها به‌سه‌ربردووه، ئه‌وه‌ش به خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه سه‌ربازییه‌ی له‌به‌رده‌ستیدا بووه.