ئه‌حمه‌د مالیكی ده‌یه‌وێ لاسایی سه‌عد حه‌ریری كوڕی سه‌رمایه‌داری به‌ناوبانگی لوبنانی ره‌فیق حه‌ریری بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش مالیكی پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌كات، پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی و گه‌وره‌ترین پۆسته ئه‌منیه‌كانی وڵاتی پێداوه.
تادرێت خانه‌واده‌ی مالیكی له عێراق ده‌وڵه‌مه‌ندترو پاره‌دارتر ده‌بن، ئێستا كوڕه‌كه‌ی مالیكی پشكی له زۆربه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی عێراق و جیهاندا هه‌یه، چه‌ندین تۆمه‌تی كاری گه‌نده‌ڵیشی خراوه‌ته‌پاڵ.
به پێی دواین زانیاریش كڕینی پشكه‌كانی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی جیهانی چای ئه‌حمه‌ده، كه به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان ئێستا كوڕه‌كه‌ی مالیكی 37% پشكه‌كانی چای ئه‌حمه‌دی به‌ناوبانگی كڕیووه، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام نه‌زانراوه بڕی پاره‌ی رێككه‌وتنه‌كه چه‌نده؟.
به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش به‌كارهێنانی ئه‌و كۆمپانیایه‌یه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه وابڕیاره له 30-4-2014 ئه‌نجام بدرێت.
كه‌سه نزیكه‌كانی كوڕه‌كه‌ی مالیكی ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه كه ئه‌حمه‌د مالیكی زۆر سه‌رسامی سه‌عد حه‌ریری و بنه‌ماڵه‌ی حه‌ریری لوبنانییه كه ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی كاری بازرگانی و ئابووری بتوانێ هاوشێوه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه درێژه به‌كاری سیاسی بدات.
پێشتریش عه‌لی ده‌باغ گوته‌بێژی پێشووی حكومه‌تی عێراقی فیدرال ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه كوڕه‌كه‌ی مالیكی له گرێبه‌ستی كرینی چه‌كدا له رووسیا گه‌نده‌ڵی كردووه، ئه‌وان ئاگه‌داری بوون، به‌ڵام ترسیان له ئاشكراكردنی زانیاریه‌كان هه‌بووه له‌به‌ر پێگه‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌یان.
جگه له‌وه‌ش كوڕه‌كه‌ی مالیكی چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه‌شی خراوه‌ته پاڵ، له‌وانه كڕینی هۆتێله گرانبه‌هاكان له دوبه‌ی، كه به‌پێی ماڵپه‌ری (فلنكتب)ی عێراقی دواین هۆتێلیان (گراند) بوو، كه به بڕی 260 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی مالیكیه‌وه كڕدراوه‌و پاره‌كه‌ی له عێراقه‌وه بۆ ره‌وانه‌كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی به‌غدادیه، فائیق ئه‌لشه‌یخ چه‌ند زانیارییه‌كی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی ئاشكراكردووه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا فائیق ئه‌لشه‌یخ ئه‌مینداری گشتی حیزبی ئه‌لشه‌عب، گوتی: پاش ئه‌وه‌ی نوری مالكی به‌ره‌و تاكڕه‌وی هه‌نگاوی ناوه، حیزبی ده‌عوه ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر پاره‌ی وڵات‌دا، ئه‌حمه‌دی كوڕی نوری مالكیش به شێوه‌یه‌كی ره‌ها ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق”.
میدیا عێراقییه‌كان له‌مباره‌وه نوسیویانه ئه‌حمه‌د ئه‌و پاره‌یه بۆ كاری سیاسی به‌كارده‌هێنێت و ئاره‌زووی زۆری خۆده‌رخستن ده‌كات.
فائیق ئه‌لشه‌یخ گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق نه‌توانن له نوری مالكی هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌حمه‌د نوری مالكی ده‌یان فیلمی سێكسی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی لای خۆی دۆكیۆمێنت كردووه تا له كاتی پێویست له دژیان به‌كاری بهێنێت”.
جێی باسه ئه‌وه‌ی حه‌ریریه‌كان له بنه‌ماڵه‌ی مالیكی جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له بنه‌چه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌كانیان بۆ خزمه‌تی هه‌ژاران له لوبنان به‌كارهێناوه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی مالیكی تۆمه‌تی زۆری گه‌نده‌ڵیان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
باس‌نیوز