كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەوێتە باشوری خۆرئاوای كیشوەری ئاسیا و “تاران” پایتەختەكەیەتی، واتای “ئێران” بە مانای “خاكی ئاریەكان” دێت و ئەو وشەیە لە چاخە كۆنەكاندا، لەسەردەمی ساسانیەكاندا بەكار هێنراوە، دواتر بە “وڵاتی فارس” ناسراوە و لە ساڵی 1934 دا جارێكی تر ناوی “ئێران” لە بواری رۆشنبیریدا بەكارهێنراوەتەوە و دواتر پەرەسەی سەندەوە و بووە بە ناوی فەرمی ئەو وڵاتە.
رووبەری ئێران
رووبەڕی ئێران 1648195 كم2 یان 636372 میل چوارگۆشەیە، لە باكورەوە “ئەرمینیا و ئازەربایجان و توركمانستان” هاوسنورییەتی و تا دەریای قەزوین درێژ دەبێتەوە، لە رۆژهەڵاتیشەوە “ئەفغانستان” و “پاكستان” هاوسنوریەتی، لە باشوریشەوە تا ” كەنداوی عەرەبی و كەنداوی عەمان” درێژ دەبێتەوە، لە رۆژئاواشەوە هاوسنوری “عیراق”ە و لە باكوری خۆرئاواشەوە هاوسنوری وڵاتی “توركیایە”.
ژمارەی دانیشتوان
ژمارەی دانشتوانی كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە 74 ملیۆن كەسە، كە زۆرینەیان فارسن و ، دوای ئەویش تورك بە دووەم گەورەترین نەتەوە و دوای ئەویش كورد دێت، هەروها چەندین كەمە نەتەوەی تری وەك و ” بەلوچ ، ئەرمەنی و عەرەب”ی تێدایە.
زمان
وەك سەرچاوەكان باسی دەكەن، لە كۆماری ئیسلامی ئێراندا، زیاتر لە 110 زمانی جیاواز هەیە، لەوانەش ” فارسی ، كوردی ، ئازەری ، توركمانی ، بەلوچی، لوڕی ، بەندەری ، عەرەبی ، عیبری ، ئەرمەنی ، ئاشوری ، كلدانی ، تاتی ، مەندائی ، مازەندەرانی ، دەیلەمی ، تالشی و…. هتد”، بەڵام لە سەرەكیترین زمانەكان بریتین لە ” فارسی ، كوردی ، عەرەبی ، بلوچی و توركی ئازەری”.
ئـــاین
پێش هاتنی ئانینی ئیسلام، ئاینی زەردەشتی لەلایەن زۆرینەی دانیشتوانی ئێرانەوە پەیڕەو دەكرا، بەڵام لەدوای هاتنی ئاینی ئیسلام، زۆرینەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بوون بە موسوڵمان و لە ئێستادا ئاینی % 98 ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە ئیسلامن بە شێوەیەك %89 مەزهەبی شیعی و %9 لەسەر مەزهەبی سونین، جگە لە ئاینی ئیسلام چەند ئاینێكی تری تێدایە، كە پەیڕەوكەرانی زۆر كەمن.
سیستـمی سیــاسی
سیستمی سیاسی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر دەستوری ساڵی 1979 ، وڵات لە لایەن رێبەری باڵای شۆڕشەوە سەرپەرشتی دەكرێت كە سەرپەرشتی هەموو كاروبارەكانی سیاسیەكی ئەو وڵاتە دەكات، هەروەها سەرپەرشتی دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكان و هەواڵگری ئەو وڵاتە لای رێبەر دەمێنێتەوە.
سیستمی هەڵبژاردن
هەموو 4 ساڵ جارێك هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران ئەنجام دەدرێت و سەرۆكی هەڵبژێردراو دەتوانێت تەنها بۆ یەك ولایەتی تر دەسەڵات بە هەڵبژاردن بگرێتەوە دەست.
كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەنجومەنی چاكسازی دەستوری هەیە چاودێری دەستوری وڵات و رەزامەندی لەسەر ئەو كەسانە پیشاند دەدات كە خۆیان بۆ هەڵبژاردن دەپاڵێون.
هەروەها ئەنجومەنی شورا “پەرلەمان” ، نوێنەرایەتی هەموو نەتەوەكانی ئەو وڵاتە دەكات.
ئەنجومەنی دەستەبژێرانی ئاینی: ئەم ئەنجومەنە لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێرێت و كاری ئەنجومەنەكە دیاریكردنی رێبەری باڵای ئەو وڵاتەیە.
پارێزگاكانی ئێران
تاران – قوم – مەركەزی – قەزوین – گەیلان – ئەردەبیل – زنجان – ئازەربایخانی رۆژهەڵات – ئازەربایخانی رۆژئاوا – كوردستان – هەمدان – كرماشان – ئیلام – لوڕستان – خوزستان – چهار محال وبختیاری – كهكیلویه وبویر أحمد – بوشهر – فارس – هرمزگان – سیستان و بەلوچستان – كرمان – یزد ئەسفەهان – سمنان – مازندەران – گولستان – خوراسان ی باكور – خوراسانی رەزەوی – خوراسانی باشور – ئەلبورز
نەوا