هەرێم.. نوسینگەی ژوری بازرگانانی قەیسەری توركیا دەكرێتەوە

ژوری بازرگانی پارێزگای قه‌یسه‌ری توركیا به‌نیازه‌ له‌ شاری هه‌ولێر نوسینگه‌ی بكاته‌وه‌.
مه‌حمود هیچیڵماز سه‌رۆكی ژوری بازرگانی پارێزگای قه‌یسه‌ری به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی بازرگانی قه‌یسه‌ری سه‌ردانی هه‌ولێر و دهۆكی كردووه‌.
ناوبراو له‌و باره‌وه‌ رایگه‌یاند: ژوره‌كه‌یان به‌ نیازه‌ تا ساڵی 2023 ئاستی ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێته‌ 7 ملیار دۆلار.
له‌دوای ئاڵمانیا، هه‌رێمی كوردستان و عێراق و گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی توركیان.
 
نەوا