له‌هێرشێكی هێزه‌كانی ئیسرائیل‌دا بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، ئه‌حمه‌د جه‌عبه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی عیزه‌دین قه‌سام، باڵی سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فەڵەستینیان كوشت.
رادیۆی ئه‌قسای سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، هه‌واڵی كوژرانی جه‌عبه‌ری پشتڕاستكرده‌وه و بڵاویكرده‌وه: له‌ئه‌نجامی هێرشێكی موشه‌كیدا كه ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی كردبوه ئامانج، ئه‌حمه‌د جه‌عبه‌ری له شه‌قامی عومه‌ر موختاری ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌زه كوژراوه.
ده‌زگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیلیش رایگه‌یاند: كوشتنی جه‌عبه‌ری به‌هاوكای سوپا بوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه له‌هێرشه‌كانیاندا به‌رپرسێكی تری سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان كوشتوه.
حكومه‌تی ئیسرائیل؛ جه‌عبه‌ری به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ده‌ستی هه‌بوه له رفاندنی جه‌لعاد شالێتی سه‌ربازی ئیسرائیل‌دا و هه‌ر ئه‌ویش راده‌ستی هه‌واڵگری میسری كردوه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی (10) ساڵی رابردودا، له‌گاتی ئاڵ‌و گۆڕكردنی دیله‌كاندا ده‌ركه‌وتوه.