سایتێكی ئه‌مریكی دوایین ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وێنه‌ی به‌رهه‌مه نوێكه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ بێت، ڕاشیگه‌یاندووه ئه‌مساڵ ئایفۆن به دوو شێوازی جیاواز ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
سایتی هه‌فنتن پۆستی ئه‌مریكی له هه‌وڵێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تا ئێستا نه‌زانراوه كه‌ی ئه‌پڵ به‌رهه‌مه نوێكه‌ی ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت له مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا ئایفۆن شه‌ش بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه.
به گوێره‌ی سایتی tech-wd، كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئایفۆن شه‌ش به دوو شێوه‌ی جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كێكیان شاشه‌كه‌ی 4.7 ئینجه و ئه‌ویتریان 5.5 ئینجه، ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئایفۆن شه‌ش-ی 4.7 ئینج له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا ده‌ه‌وێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دیارنییه كه‌ی ئایفۆن شه‌شی 5.5 ئینج ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
سایتی .ibtimes-یش ئاشكرایكردووه كه ئایفۆنه نوێكه به‌رگێكی شوشه‌یی له مادده‌ی سافیری ده‌بێت و باریكتره، سێ هه‌سته‌وه‌ری نوێی ده‌بێت، سیسته‌می iOS 8 –ی له‌سه‌ر ده‌بێت و كامێراكه‌ی 8 مێگا پێكسڵ ده‌بێت و ریزۆلوشنی وێنه‌كانیشی به‌رزكراوه‌ته‌وه.
له سه‌رنجڕاكێشترین تایبه‌تمه‌ندیشدا كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ئایفۆن شه‌شدا هه‌بێت، بوونی چه‌ماوه‌ییه‌كه له دیزانی به‌رگی ئایفۆنه‌كه‌دا.
خەندان