ئه‌و كه له‌یه‌كێك له‌میوانخانه‌كاندا كاری ده‌كرد، رۆژێك له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكه‌وه هه‌وڵی ده‌ستدرێژیی سێكسیی بۆ ده‌درێ، به‌ڵام هه‌ر زو به‌رگری له‌خۆی ده‌كات، كاتێك ژنه به‌رگریكارێكی مافه‌كانی كرێكاران ده‌چێت به‌ده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یه‌وه، ئه‌ویش له‌لایه‌ن خاوه‌نی میوانخانه‌كه‌وه (گێچه‌ڵی سێكسیی) پێده‌كرێت، ئاڵا كه‌مال به‌رگریكار له‌مافی ژنانی ئیشكه‌ر، باس له‌و نمونه‌یه‌و چه‌ندین نمونه‌ی تریش ده‌كات.
به‌شێك له‌ژنانی ئیشكه‌ر له‌شوێنی كاردا، روبه‌روی گێچه‌ڵپێكردنی سێكسیی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام كه‌مترینیان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی وه‌ك ئاڵا كه‌مال باسی ده‌كات، بۆ داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆمار بكه‌ن، جگه له‌له‌ده‌ستدانی ئیشكه‌یان، له‌لایه‌ن كه‌س‌و كاریشیانه‌وه روبه‌روی تانه‌و ته‌شه‌ر‌و توند‌وتیژیی ده‌بنه‌وه، گه‌ر بێده‌نگیش بن هه‌ر قوربانین، “بۆیه ژن قسه‌بكا‌و بێده‌نگیش بێت هه‌ر قوربانیه”.
قسه‌یه‌كی نه‌شیاو رێخۆشكه‌ره بۆ ده‌ستدرێژیی سێكسیی
ئه‌و به‌ریگریكاره له‌مافه‌كانی ژنانی ئیشكه‌ر، ئه‌وه ده‌خاته‌رو كه گێچه‌ڵپێكردنی سێكسیی، له‌قسه‌یه‌كی نه‌شیاوه‌وه ده‌ستپێده‌كات، تا ده‌گاته ده‌ستدرێژیی سێكسیی “نوكته‌یه‌كی نه‌شیاوو چاوداگرتنێك، رێخۆشكه‌ره بۆ ده‌ستدرێژیی سێكسیی”.
ئاڵا كه‌مال كه پێشتر به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكاران بوه، باس له‌چه‌ندین نمونه‌ی گێچه‌ڵپێكردنی سێكسیی ده‌كات.
چیرۆكی ژنه جل شۆره‌كه
ئه‌و سه‌ره‌تا باس له‌چیرۆكی ئه‌و ژنه به‌ڕه‌گه‌ز عاره‌به ده‌كات كه له‌یه‌كێك له‌میوانه‌خانه‌كانی سلێمانی كاری جل شتنی كردوه، ئه‌و ژنه عاره‌به كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 50 ساڵ بوه، بۆ چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی تری پیاو كه له‌هه‌مان شوێن كاری كردوه گێچه‌ڵی سێكسیی پێده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر رێگر ده‌بێت، دواجار به‌ناچاریی په‌نا ده‌باته لای ئاڵا كه‌مال به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌و ده‌مه له‌راگه‌یاندنی سه‌ندیكای كرێكاران كاری كردوه، كاتێك ئاڵا كه‌مال بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌چێته لای خاوه‌نی میوانخانه‌كه، خاوه‌نه‌كه‌ی په‌یمانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ده‌دات‌و به‌ئاڵا كه‌مالیش ده‌ڵێت “له‌به‌رخاتری باڵاكه‌ی تۆش، ئه‌و پیاوه ده‌رده‌كه‌م‌و موچه‌ش بۆ ژنه‌كه زیاد ده‌كه‌م”. كاتێك ئاڵا گوێبیستی ئه‌و وته‌یه ده‌بێت به‌خاوه‌ن میوانخانه‌كه ده‌ڵێت “ئه‌و وشه‌یه‌ی كه به‌رامبه‌ر منت كرد، ده‌چێته خانه‌ی گێچه‌ڵپێكردنی سێكسیی”. به‌ڵام خاوه‌نی میوانخانه‌كه ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه، وه‌ك ئاڵا كه‌مال ده‌گێڕێته‌وه له‌و كاته‌دا تا راده‌یه‌ك كێشه‌ی ئه‌و ژنه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك هه‌مان ژن په‌یوه‌ندی به‌ئاڵا كه‌ماله‌وه ده‌كاته‌وه‌و پێیڕاده‌گه‌یه‌نێ كه خاوه‌نی مییوانخانه‌كه دوباره خۆی هه‌راسانیكردوه، “به‌ناچاریی چومه‌وه بۆ لای خاوه‌نی میوانخانكه‌و پێموت ئه‌گه‌ر واز له‌و ژنه نه‌هێنی له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن ناوت ده‌به‌م، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم له‌ئێستاشدا ئه‌و ژنه له‌وێ كار ده‌كات‌و هیچ گرفتێكی نییه”.
له‌كه‌رتی گشتیشدا
بونی هه‌یه
ئه‌و ژنه به‌رگریكاره له‌مافه‌كانی ئافره‌تانی ئیشكه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو، كه گێچه‌ڵپێكردنی سێكسیی هه‌ر له‌كه‌رتی تایبه‌تدا نییه، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و باسی ده‌كات له‌كه‌رتی گشتیشدا بونی هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش باس له‌نمونه‌یه‌ك ده‌كات كه به‌رپرسێك له‌فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیی، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسیی ده‌كاته سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ژن، پاش ئه‌وه‌ی ژنه‌كه داوای لێده‌كات كه بیخوازێ، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه كه بیخوازێ، ئاڵا كه‌مال ده‌ڵێت “من ئه‌و كاته له‌رێكخراوی ئاسوده بوم‌و به‌وردی ئاگاداری ئه‌و روداوه بوم، هه‌تا فه‌رمانبه‌ره‌كه كێشه‌كه‌ی گه‌یانده دادگا، به‌ڵام دواتر به‌چه‌ندین فێڵ‌و فشار ژنه‌كه ناچاركرا ده‌ست له‌سكاڵاكه‌ی هه‌ڵبگرێت، ئێستاش ئه‌و ژنه فه‌رمانبه‌ره وه‌كو قوربانیه‌ك ژیان ده‌گوزه‌رێنێ”.
له‌باره‌ی جوانیی روخساریانه‌وه پرسیار ده‌كه‌ن
ئاڵا كه‌مال له‌ئێستادا له‌رێكخراوی راسان كار له‌پرۆژه‌یه‌كدا ده‌كات له‌ژێر ناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابوری بێوه‌ژنان، تاوه‌كو ئێستاش له‌سه‌ر چه‌ندین پیشه‌ی جۆراوجۆر راهێنانیان به‌نزیكه‌ی 1200 بێوه‌ژن كردوه، ناوبراو ئه‌وه ده‌خاته‌رو كه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی داوای ئه‌و بێوه‌ژنانه ده‌كه‌ن بۆ كاركردن، هه‌ندێكیان پرسیاری جوانیی روخساریان ده‌كه‌ن “خاوه‌نكارێك زۆر پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه چه‌ند بێوه‌ژنێكی بده‌ینێ بۆ كاركردن، ده‌شیوت كوڕ‌و كچم ناوێت، ئێمه‌ش له‌وه گومانمان لێ‌كرد هیچ كه‌سێكمان بۆ نه‌نارد”.
سكاڵا تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی نه‌بونی نییه
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی به‌كارخستن‌و راهێنانی پیشه‌یی سلێمانی ئاسۆ نه‌جمه‌دین فه‌تاح ئه‌وه ده‌خاته‌رو كه تاوه‌كو ئێستا هیچ ئافره‌تێكی ئیشكه‌ر سكاڵای ئه‌وه‌ی تۆمارنه‌كردوه كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كه‌یه‌وه گێچه‌ڵی سێكسیی پێكراوه‌و ئه‌و وتی “هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا له‌لای ئێمه هیچ سكاڵایه‌ك له‌باره‌ی گێچه‌ڵپێكردنی سێكسیی تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نییه كه شتی وه‌ها بونی نه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه بونی هه‌یه، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا داب‌و نه‌ریت رێگریی له‌وه ده‌كات كه ژن سكاڵا تۆماربكات، یاخود ره‌نگه كه‌سه‌كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستبدات بۆیه سكاڵا تۆمار ناكرێت”.
ئاوێنە