به‌هۆی ئه‌وبارودۆخه خراپه‌ی به‌سه‌ر ئابوری ئۆكرایندا هاتوه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا له‌مساڵدا به‌بڕی (15) ملیار دۆلار هاوكاری ئۆكراین بكات.
ماڵپه‌ڕی CNN ی عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی ئابوری ئۆكراین، به‌بڕی (15) ملیار دۆلار هاوكاری بكه‌ن.
(خۆسیه پاروسو) سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئابوری یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردودا به‌سه‌ر ئۆكرایندا هاتبو، ئابوری ئه‌و وڵاته‌ی به‌ره‌و داڕمان بردوه، بۆیه یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، ڕونیشیكردۆتهوه ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌توانێت هاوكاری بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكاریه ناتوانێت هه‌موو پێداویستیه‌كانی ئۆكراین دابین بكات.
حكومه‌تی ئۆكراین له‌كۆتایی مانگی ڕابردودا ڕایگه‌یاند، (13) ملیار دۆلار قه‌رزاره، بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قهرزهو بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری پێویستیان به (35) ملیار دۆلاره.