وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنماییه‌كی دارایی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به خەرجكردنی دەرماڵەیەكی تایبەت بەرێژەی 50% ی موچەی بنەڕەتی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەر و هاوتاكانی و دبلۆمی باڵای هاوتا بە ماستەر.
به‌پێی رێنماییه‌كه خه‌رجكردنی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كە یاسای خزمەتی زانكۆیی ژمارە 23ی ساڵی 2008 نایانگرێتەوە.
هه‌ر به‌پێی رێنماییه مه‌رجی پێدانی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ئه‌وه‌یه كه بڕوانامەكە پەیوەندی راستەوخۆی هەبێت لەگەڵ ئەو كارەی كە هه‌ڵگری بڕوانامه‌كه ئەنجامی دەدات و بڕوانامەكەی بڕواپێكراو بێت لەلایەن حكومەتی هەرێم.
له رێنماییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه بڕیارەكە كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی ناگرێتەوەو جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه نابێت كۆی گشتی دەرماڵەكان لە رێژەی 200% تێپەڕ بێت.