به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز‌و ده‌ستپێكردنی وه‌رزی به‌هاره‌وه، گه‌شتیارێكی زۆر ڕوی له‌هه‌رێم كردوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له (52) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی سلێیمانیان كردوه.
(مسته‌فا حه‌مه‌ڕه‌حیم) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری له‌سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، ڕێژه‌ی گه‌شتیاران تاوه‌كو به‌رواری ئه‌مڕۆ گه‌شتۆته (52) هه‌زار‌و سێ سه‌د‌وهه‌شتا‌و حه‌وت گه‌شتیار، وتیشی:”(19)هه‌زار‌و پێنج سه‌د گه‌شتیاریان له‌مه‌رزی باشماخه‌وه هاتوه، نزیكه‌ی چوار هه‌زاریی دیكه‌شیان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه هاتون‌و (29) هه‌زاریشیان له‌ڕێگه‌ی بازگه‌كانی خواروی عێراقه‌وه هاتونه‌ته پارێزگای سلێمانی”.
(مسته‌فا حه‌مه‌ڕه‌حیم) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری له‌سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه ڕویان له‌پارێزگای سلێمانی كردوه له‌جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، زۆرترینیان گه‌شتیاری عه‌ره‌بن‌و له‌خواروی عێراقه‌وه هاتون‌و ئه‌وانی دیكه‌ش ئێرانین‌و خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه‌شی تێدایه، ڕونیشیكرده‌وه، ڕێژه‌ی گه‌شتیار له‌وه‌رزی به‌هارو هاویندا به‌رزده‌بێته‌وه.