“گه‌شتیار ئابوریه‌ بۆ وڵات”

به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو گه‌شتیار ڕویان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كردوه‌، ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزاری‌ هه‌رێمی كوردستانیش داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات، هاوكاری گه‌شتیاران بكه‌ن. 
(نادر ڕۆستی‌) وته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزاری‌ هه‌رێمی كوردستان به‌  NNAڕاگه‌یاند، گه‌شتیار سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گرنگی ئابوریه‌ بۆ وڵات‌و پێویسته‌ هاوڵاتیان بزانن، هاتنی‌ گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، سودی‌ ناڕاسته‌وخۆیان پێده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر قه‌یرانی داراییش ده‌بێت. 
وتیشی‌:”ڕێزگرتن‌و هاوكاریكردنی گه‌شتیارێك، وا ده‌كات له‌جاره‌كانی‌ دووه‌م‌و سێیه‌مدا گه‌شتیاری‌ زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت”. 
هاوكات (به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح) پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ NNA نێردراوه‌، داوای‌ له‌هاوڵاتیان كرد، زیاتر هاوكاری‌و كارئاسانی‌ بۆ میوانان‌و گه‌شتیارانی بكه‌ن، وه‌ك هه‌میشه‌ بیسه‌لمێنن، كه‌ كوردستان وڵاتێكی‌ ئارامه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك‌و كورد گه‌لێكی‌ میوانپه‌روه‌رو مرۆڤدۆسته‌.