ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی داد‌و چاكسازی ڕایگه‌یاند، ئێران ساڵانه به‌به‌های (17) ملیار دۆلار، نه‌وتی عێراق ده‌بات، كه ده‌كاته (14%)ی كۆی داهاتی گشتی عێراق، داواشی له‌حكومه‌ت‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكاریانه‌ی ئێران ده‌سته‌وسان نه‌بن.
(عه‌بدوڵڵا یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی داد‌و چاكسازی له‌لێدوانێكدا بۆ (سۆمه‌ریه نیوز) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌گوێره‌ی دوایین ڕاپۆرتی بنكه‌ی توێژینه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدانی جیهانی، كه باره‌گاكه‌ی له‌به‌ریتانیایه، ئێران له‌پێشێلكاریه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌عێراق به‌رده‌وامه، ساڵانه به‌به‌های (17) ملیار دۆلار نه‌وتی عێراق له‌بیره نه‌وتیه‌كان نزیك سنوره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بات، كه ده‌كاته (14%)ی كۆی داهاتی گشتی عێراق، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش هیچ هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكاریانه‌ی ئێران پیشاننه‌داوه.
(عه‌بدوڵڵا یاوه‌ر) جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، بێده‌نگی حكومه‌ت‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكاریه‌كانی ئێران‌و بردنی نه‌وتی عێراق، كه ساڵانه به (17) ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، داواشی له‌حكومه‌ت‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ده‌ربردن‌و دزینی سه‌روه‌ت‌و سامانی وڵات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، بێده‌نگ نه‌بن‌و هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر به‌و وڵاته وه‌ربگرن.