عێراق (78.4) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردوه‌

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت له‌مانگی‌ شوباتی‌ ڕابردودا (78) ملیۆن‌و (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كردوه‌، كۆی‌ داهاتی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتیش گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌هه‌شت ملیار دۆلار.
(عاسم جیهاد) وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق به‌ NNA ڕاگه‌یاند، ئاماری‌ كۆتایی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌مانگی‌ شوباتی‌ ڕابردودا، (78) ملیۆن‌و (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوه‌، كۆی‌ داهاتی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتیش له‌و مانگه‌دا هه‌شت ملیار‌و (100) هه‌زار دۆلار بوه‌.
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌و نه‌وته‌ی‌ له‌مانگی‌ ڕابردودا هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، به‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ به‌سره‌‌و كه‌ركوكدا دابه‌ش بون، به‌جۆرێك له‌به‌سره‌وه‌ (70) ملیۆن‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌، كۆی‌ داهاته‌كه‌شی‌ حه‌وت ملیار‌و (159) ملیۆن دۆلار بوه‌، له‌كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ كه‌ركوكیشه‌وه‌ هه‌شت ملیۆن‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌‌و كۆی‌ داهاته‌كه‌شی‌ (842) ملیۆن دۆلار بوه‌.
(عاسم جیهاد) وتیشی‌:”له‌مانگی‌ شوباتدا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ (102) دۆلار‌و (54) سه‌نت فرۆشراوه‌، (31) كۆمپانیای‌ جیهانیش نه‌وتی‌ عێراقیان كڕیوه‌”.