ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 100 ملیۆنی بۆ نەورۆزی ئەمساڵ تەرخانكرد

لەشاری سلێمانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نەورۆزی سلێمانی 2714 كوردی بەدروشمی (سلێمانی و نەورۆز دووانەیی كوردایەتی و ئازادی) بەڕێوەدەچێت و بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەورۆزی ئەمساڵیش لەلایەن یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و ژوری بازرانی سلێمانیەوە دەكرێتەوە.

لە لێدوانێكدا سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ژوری بازرگانی بڕی 100 ملیۆنی تەرخانكردووە بۆ نەورۆزی ئەمساڵ كە حكومەت بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەوە نەیتوانی ئەركی فێستیڤاڵەكە لە ئەستۆ بگرێت.
وتیشی ئێمە پێمان ناخۆشبوو كە ئەم یادە لە شارەكەماندا نەكرێتەوە هەربۆیە بڕیارماندا لەگەڵ یەكێتی وەبەرهێنەران هەستین بە ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە.
 
ئەمساڵ بەدرێژای شەقامی سالم چەندین چالاكی جۆراو جۆر بەڕێوە دەچێت و تیایدا لەلایەن چەندین بەڕێوەبەرایەتیەوە چالاكی ئەنجام دەدرێت.