گرانترین تەڵاق لەمێژوودا

لەوانەیە کۆمپانیای ASOS بەھۆی تەڵاقێکەوە شکست بھێنێت
دامەزرێنەری ماڵپەڕی ASOS بۆ کڕینی جل و بەرک لە ھاوسەرەکەی جیابووەتەوە، ئەمەش دەبێتە گرانترین تەڵاق لە مێژوودا.
بیک رۆبینتسۆن دامەزرێنەری ماڵپەڕی ASOS کە بەیەکێک لە زەنگینترین کەسایەتییەکانی بەریتا نیا ھەژمار دەکرێ ماوەی 10 ساڵە بەھۆی کێشەی خێزانییەوە لەدوو ماڵی جیا لەگەڵ ھاوسەرەکەی دەژین، بەڵام ناوێرێ تەلاقی بدات و ئێستا لە کێشمەکێشی ئەوەدان کە ئەو کێشەیە چارە بکەن، ئاخر ئەگەر تەڵاقەکە ئەنجام بدرێت، جگە لەوەی ھاوسەرەکەی نزیکی 10٪ پشکەکانی کۆمپانیای ASOSی ھەیە، خانوەکەشیان ھەر بۆ ئەو دەبێت کە نرخەکەی نزیکی 14 ملیۆن دۆلارە و لەسەروو ئەوەش دەبێ بڕی 500 ملیۆن پاوەندیشی بەردەکەوێ کە دەکاتە زیاتر لە 830 ملیۆن دۆلار، واتە بەھەمووی دەبێ دەستبەرداری زیاتر لە 1 ملیار دۆلار بێت، بەمەش خاوەنی کۆمپانیاکە دەبێ دایبخات یان پێی بفرۆشێت.