گۆڤاری فۆربسی ئەمەریکی لیستی ساڵی 2014ی ملیاردێرەکانی دونیای بڵاوکردەوە و ھیچ کوردێک لەنێو لیستەکەدا نییە.
گۆڤاری فۆربس کە تایبەتە سەرمایەی دەولەمەندەکان، لەدوا ژمارەی خۆیدا لیستی دەوڵەمەنتدرین سەرمایەدارەکانی دونیای بۆ سال 2014 کە 1565 سەرمایەدارە بڵاوکردەوە. تێیدا بیل گەیتس خاوەنی کۆمپانیای مایرۆسۆفتی ئەمەریی پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا بە سەرمایەی ٧٦ ملیار دۆلار و دواین سەرمایەداریش لە ریزبەندییەکە سەرمایەدارێکی چینییە بەناوی (ژوو وین چین) کە سەرمایەکەی یەک ملیار دۆلارە.
ریزبەندییەکە ژمارەیەک ملیاردێری عەرەبی تێدایە کە لەسەرویانەوە (وەلید بن تەڵاڵ)ی سعودیە کەخاوەنی کۆمپانیاکانی ئەلمەملەکە کە لەریزی ٣٠ ھەمین سەرمایەداری دونیایە بە سەرمایەی 20,4 ملیار دۆلار.
لەماوەی رابردوودا لەزۆرێک لە بڵاوکراوەکانی کوردستان راپۆرتی جۆراوجۆر لەسەر سەرمایەدارەکانی کورد بڵاو دەکرایەوە کە گوایە چەند میلیاردێرێکی هەرێمی کوردستان لەنێو ریزبەندی گەورە سەرمایەدارەکانی جیهاندان، یاسین مەحمود وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە (بەباس)ی راگەیاند کە 11 ملیاردێر و 10 ھەزار ملیۆنێر لە کوردستان ھەیە، بەڵام دوای بڵاو بوونەوەی ریزبەندییەکەی فۆربس دەرکەوت کە لەو لیستەدا ھیچ کوردێکی تێدا نییە.
ئەمەی خوارەوە ریزبەندی 10 دەوڵەمەنترین سەرمایەدارەکانی جیهانە:
یەکەم: بیل گەیتس(ئەمەریکی) 76 ملیار دۆلار
دووەم: کارلۆس سەلیم(مەکسیکی) 72 ملیار دۆلار
سێیەم: ئەمانتیۆ ئۆرتێگا(ئیسپانی) 64 ملیار دۆلار
چوارەم: وارن بەفێت ئەمەریکی 58,2 ملیار دۆلار
پێنجەم: لاری ئیلیسۆن ئەمەریکی 48 ملیار دۆلار
شەشەم: چارلس کۆچ ئەمەریکی 40 ملیار دۆلار
شەشەم: دێیڤد کۆچ ئەمەریکی 40 ملیار دۆلار
هەشتەم: شێڵدن ئادڵسن ئەمەریکی 38 ملیار دۆلار
نۆیەم: کریستی واڵتن و بنەماڵەکەی ئەمەریکی 36,7 ملیار دۆلار
دەیەم: جیم واڵتن ئەمەریکی 34,7 ملیار دۆلار
(باسنیوز)