هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ئێرانیی له خاڵی سنوری په‌روێزخان له كرماشانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان له زیادبووندایه.
عه‌لی سه‌عده‌دین به‌رپرسی گومرگی پارێزگای كرماشان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند ‘له 11 مانگی رابردوودا 2 ملیار و 872 ملیۆن 459 هه‌زار دۆلار كاڵا له رێی گومرگه‌كانی پارێزگای كرماشانه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه’.
گوتیشی به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌مساڵ نارده‌كاری و ئالۆگۆڕی بازرگانی له گومرگه‌كانی كرماشان له 26٪ زیادی كردووه و چالاكی بازرگانی له خاڵه سنوورییه‌كانی په‌روێزخان و شێخ سێڵه و شۆشمێ ئه‌نجام گیراوه.
به‌رپرسی گومرگی كرماشان رایگه‌یاند ‘زیاتر كه‌لوپه‌لی وه‌ك كاشی و كه‌ره‌سته‌كانی دروستكردنی خانوو و خوارده‌مه‌نی و پلاستیك ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون’.
جه‌ختیشی كرده‌وه به‌نیازن هه‌نارده‌كردنی شمه‌كی ئێرانی له‌و سنورانه‌وه زیاتر بكه‌ن و له‌مباره‌وه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ن، بڕیاریشیان داوه سنورێكی تر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.