كاتژمێر حه‌وت و نیوی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌فولكه‌ی ئاسۆی ده‌لاك له شاری سلێمانی ئوتومبێلێك ته‌قییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوو.
ئه‌شه‌و له‌فولكه‌ی ئاسۆی ده‌لاك له‌گه‌ڕه‌ی سه‌ركارێزی شاری سلێمانی ئوتومبێلێك له‌جۆری پاجیرۆ به‌هۆی بۆمبیبێكه‌وه ته‌قییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوو كه دكتۆرێكی زانكۆی سلێمانی به‌شی پزیشكییه به‌ناوی ” یوسف ئیبراهیم چه‌له‌بی”.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی به ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند، مادده‌یه‌كی ته‌قینه‌وه له‌ژێر دۆسیه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه دانراوه و له‌كاتی ڕۆیشتندا به شۆفێره‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بۆته هۆی برینداربوونی خۆی و هه‌روه‌ها زیان به‌ئۆتۆمبیله‌كه گه‌یشتووه.
وتیشی، باری ته‌ندروستی برینداره‌كه باشه و پێده‌چێت هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ش كێشه‌كه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت بێت و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌ئێستادا ئه‌و برینداره له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت .
یوسف ئیبراهیم چه‌له‌بی، له ساڵی 1955 له دیاله له‌دایك بووه.
مامۆستایه له زانكۆی سلێمانی‌و سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی لوت و قوڕگ بووه له كۆلێژی پزیشیكی زانكۆی سلێمانی .
كاندیدی لیسی گۆڕان بووه له پارێزگای دیاله بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ساڵی 2010دا.
سەرچاوە : NRT