له‌ په‌روێزخانه‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبیلی خۆت بڕۆ خاكی ئێرانەوە

وڵاتی ئێران رازی ده‌بێت به‌وه‌ی كه‌ له‌ خاڵی سنوری په‌روێزخانه‌وه‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن به‌ ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی خۆیان بچنه‌ ناو خاكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم گوته‌بیژی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی (باسنیوز)ی راگه‌یاند‌دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و لێپرسراوانی وڵاتی ئێران به‌مه‌به‌ستی رێگه‌پێدانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی خۆیان له‌مه‌رزی نیوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌ هاتووچۆی وڵاتی ئێران بكه‌ن، سه‌ره‌نجام لایه‌نی ئیرانی ره‌زامه‌ندی بۆ ئه‌و كاره‌ پیشانداوه‌‌.
گوتیشی‌ دوای ئه‌نجامدانی رێكاره‌یاساییه‌ گومرگییه‌كان له‌خاڵی سنوری په‌روێزخانه‌وه‌ هاووڵاتییان به‌ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی خۆیان ده‌توانن سه‌فه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن‌