ئه‌حمه‌دی كوڕی مالیكی پشكه‌كانی چای ئه‌حمه‌د ده‌كرێت

ئه‌حمه‌دی كوڕی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق 37%ی پشكی چای ئه‌حمه‌د ده‌كڕێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ئه‌حمه‌دیش ورده‌كاری گرێبه‌ستی كڕینی پشكه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ له‌نده‌ن و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌حمه‌د ئه‌نجامدراوه‌. سه‌رجه‌م ئه‌و پشكانه‌ به‌ناوی ئه‌حمه‌دی كوڕی مالیكی و چه‌ند خزمێكی نزیكی تۆمار كراوه‌.
 ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ دێ كه‌ چه‌ند بازرگانێك ده‌چنه‌ لای نوری مالیكی و باس له‌ گرنگی چوونه‌ بازاری جیهانی و په‌یوه‌ندی هێزی سیاسی و ئابووری بۆ ده‌كه‌ن.
ئاژانسی حه‌مورابی بڵاویشی كرده‌وه‌، تا ئێسته‌ نازانرێ به‌های ئه‌و گرێبه‌سته‌ چه‌نده‌ به‌ڵام بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كوڕه‌كه‌ی مالیكی له‌ رێی كۆمپانیایه‌كی لوبنانی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌ڵمه‌تی ریكلامی به‌هێز بۆ ئه‌و چاییه‌ ده‌ست پێبكات.