گه‌شته‌كانی‌ كۆمپانیای‌ جێرمه‌نی‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌

له‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ نزیكه‌ی‌ زیاتر له‌ 15 ڕۆژ گه‌شته‌كانی كۆمپانیای‌ جێرمه‌نی‌ به‌ بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ڕاگیرا، وابڕیاره‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی‌ سویدو ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر.
به‌پێی‌ هه‌واڵێك كه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆمپانیاكه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وابڕیاره‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ كۆمپانیای‌ جێرمه‌نی‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌كانیان بكاته‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی‌ سوید و ئه‌ڵمانیا بۆ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر.
له‌ به‌شێكی‌ تری‌ هه‌وڵه‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ داوه‌: هه‌تا ئیسَتا نازانن هۆكاری‌ ڕاگرتنی‌ گه‌شته‌كانیان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقیه‌وه‌ چی بووه‌.
شایه‌نی‌ باسه‌، نزیكه‌ی‌ زیاتر له‌ 15 ڕۆژه‌ به‌ بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ گه‌شته‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ناوبراو ڕاگیراوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كێشه‌ی‌ بۆ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌و كه‌سانه‌ دروست كردبوو كه‌ ده‌یانویست له‌ ڕێی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌وه‌ گه‌شت بكه‌ن. 
nawa