هەرێم .. دی،ئێن، ئۆ ، دوو بیری نەوتی نوێ‌ دەدۆزێتەوە

دی،ئێن، ئۆ ،ئینتەرناشناڵ بۆ وزە رایگەیاند: دووبیری نەوتی نوێیان دۆزیوەتەوە لەبیرەكانی تاوكی لەهەرێمی كوردستانی عێراق دەستیان بەدەرهێنانی كردوە ،هەروەها ڕۆژانە 37 هەزار بەرمیل دەردەهێنرێت . 
 
كۆمپانیاكە ئەوەشی راگەیاند : مانگی رابردوو بری بەرهەم هێنان لەبیرەكانی تاوكی لەهەرێمی كوردستان زیادی كردوە بۆ 155 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا ، هەروەها ئامانجمانە تاوەكو كۆتایی ساڵ ئەم بڕە بەرزكەینەوە بۆ 270 هەزار بەرمیل  لەڕۆژیكدا .
پەیامنێر