ئەمڕۆِ 16-3-2014 وەك دەربڕینی هاوخەمی، ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خولەكێك كاركردنی راگرت لە ساتەوەختی بۆردومانكردنی هەڵەبجە لە 16-3-1988 دا.
ئەمڕۆ 26 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كیمیارانكردنی هەڵەبجەدا و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆك و ئەندامان و كارمەندانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەك رێزێك بۆ قوربانیانی ئەو كارەساتە خولەكێك كاركردنیان راگرت