كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ مۆتۆرزی ئه‌مه‌ریكی بۆ پیشه‌سازی ئۆتۆمۆبێل (GMC) زیاتر له (1.37) ملیۆن ئۆتۆمۆبێل له جیهاندا ده‌كێشێته‌وه به‌هۆی مردنی (13) كه‌س به‌هۆی ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانهوه.
كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه: گرفتێك له سویچی كارپێكردنی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌دا هه‌یه كه پێویست به گۆڕینی شوێنكه‌ی ده‌كات، بێئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا بكرێت.
ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ی كه له جیهاندا ده‌كێشرێنه‌وه له ساڵانی (2003-2007) دروستكراون و له جۆری (شۆڤرلێت كاباڵتاس) و (بونتیاك جی 5 ئێس) و بیرسوت و ساتۆرن و ئایونس و شۆڤرلیهت (HHRs)و سۆلیستیس و سكای-ن.