(واتس ئەپ) ی كڕی

فەیسبوک بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای‌ (واتس ئەپ)ی کڕی کە تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تگوزاری‌ نامه‌ له‌ مۆبایلی‌ زیره‌كدا.
نرخی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ بڕی‌ (16) ملیار دۆلاره‌و بڕیاره‌ فه‌یسبوك (4) ملیار دۆلار به‌كاش بداته‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌و (10) ملیاره‌كه‌ی‌ دیکەش به‌ شێوه‌ی‌ پشك بدات.
كڕینی‌ (واتس ئەپ) له‌لایه‌ن فه‌یسبوه‌كه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ زیاتر فراوانكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی جه‌ماوه‌ریه‌تی‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناو چینی‌ گه‌نجاندا كه‌ به‌رێژه‌یه‌كی‌ زۆر (واتس ئاپ) به‌كار ده‌هێنن.
هه‌ر له‌میانه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ ئه‌و دو كۆمپانیایه‌دا، جاك كۆرم به‌ڕێه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆمپانیای‌ (واتس ئاپ) ده‌بێته‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كارگێڕی‌ فه‌یسبوك.