حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به بۆنه‌ی رۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌مه‌وه سبه‌ینێ له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌ڕمی ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌ڕمی ده‌بێت به بۆنه‌ی یه‌كی موحه‌ڕه‌می ساڵی كۆچییه‌وه.
له‌باره‌ی 10ی موحه‌ڕه‌مه‌وه، سه‌رچاوه‌كه وتی: هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو 10ی موحه‌ڕه‌میش پشوو ده‌بێت.
یه‌كی موحه‌ڕه‌م سه‌ره‌تای ساڵی كۆچییهو له‌و رۆژه‌دا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای لێبێت له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كری سدیق كه یه‌كه‌م جێنشینی پێغه‌مبه‌ر بوو له شاری مه‌ككه‌وه كۆچیان بۆ شاری مه‌دینه كرد ، به‌وهۆیه‌وه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ئه‌و رۆژه وه‌ك ساڵنامه‌ی كۆچی دیاریكرا.