نەبونی پەیوەندیەكی باش لەنێوان فەرمانگە تایبەتمەندەكانی گومرگ لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كێشە بۆ بازرگانای ئاژەڵ دروستدەكات.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسایتی ژوری راگەیاند: بازرگانان گلەییان لە فەرمانگەكانی گومرگ هەیە،لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و دەڵێن ئەو ماڵەیەی لەگەڵیاندا دەكرێت دەبێت هۆی گرفت بۆیان و لەكاتی هاوردەكردنی ئاژەڵدا هەندێك جار كێشەی كۆمەڵایەتیشیان بۆ دروستدەكات .
سیروان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكدركرد، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئەو بازرگانانە، دوێنێ 12-3-2014 لە قایمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ فەرمانگە تایبەتمەندەكانی گومرگدا كۆبونەتەوە و كۆبونەوەكانیشیان بەردەوام دەبێت .
محەمەد وتیشی: ئەو بازرگانانەی وشكەش كە ماوەیەك لەمەوبەر كێشەی ئەوەیان هەبو كە بەشێوەیوكی فیزیایی مامەڵەیان لەگەڵ نەدەكرا، لەئێستادا بۆمان چارەسەر كردون .
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاشكراشی كرد كە لەبەرنامەیاندایە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری كەرتی بازرگانی،لە داهاتویەكی نزیكدا لەگەڵ ب.گ.گومرگ و بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و گومرگی سلێمانی كۆببنەوە تاوەكو ئەو كێشانەی دیكەی بازرگانان كە ماوە بە تەواوی چارەسەری بكەن .