رێژەی قەرزەكانی جیهان، تاكو ناوەڕاستی ساڵی 2013ی رابردوو گەیشتۆتە بڕی 100 تریلیۆن دۆلاری ئەمەریكی.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا، هۆكاری بەرزبوونەوەی رێژەی ئەو قەرزانە دەگەڕێتەوە بۆ فراوانی دەرچوونی سەنەدەكان لەلایەن حكومەتو كۆمپانیاكانی جیهانەوە لەكاردانەوەی قەیرانی داراییدا.
رێژەی ئەم قەرزانە لەكاتێكدایە كە لەساڵی 2007دا رێژەی قەرزەكانی جیهان بریتیبوو لە70 تریلیۆن دۆلار.