تایبەتمەندیەكانی نوێترین ئۆتۆمبیلی ئۆدی بخوێنەرەوە

كۆمپانیای بەناوبانگی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی (ئۆدی ) لە نوێترین زنجیرەی ئۆتۆمبێلەكانی (A3) 
نوێترین تەكەنلۆژیای بەكارهێناوە بە شێوەیەك ئۆتۆمبێلەكە پەیوەست كراوە بە تۆڕی (GLTE4)ەوە.
سایتی گۆڤاری فۆرچیونی ئەمریكی بڵاویكردەوە كۆمپانیای بەناوبانگی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی ( ئۆدی ) لە زنجیرەیەكی نوێ لە ئۆتۆمبێلەكانی  ئۆدی (A3  ) نوێترین سیستەمی پەیوەندیكردنی تێدا بەكارهێنراوە كە(GLTE4)بە ناسراوە و ئۆتۆمبێلەكە بە شێوەیەك  دروستكراوە كە شۆفێر و سەرنشینەكان دەتوانن لە رێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە سوود لە بەرنامەی ڕاستەوخۆ كردنەوەی ئینتەرنێت و چەندین بەرنامەی تایبەت ببینن بە شێوەیەك هەندێك لە بەرنامەكان تۆڕی (G3) ناتوانێت كاریانپێبكات.
هەروەها سایتەكە ئاماژەشی بەوەداوە ئۆدی بە نیازە لە ساڵی داهاتوودا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێراتر پێشكەشبكات.
ئۆدی بەنیازە ئۆتۆمبێلەكە بەنرخی 30 هەزار دۆلار بفرۆشرێت لە بازارەكانی جیهاندا، دوابەدوای ئەم هەنگاوەی ئۆدی كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرزی ئەمریكیش ڕایگەیاند كە ئەم تەكنەلۆژییە نوێیە لە ئۆتۆمبێلەكانیاندا بەكاردەهێنن.

خەندان