بۆرسه‌ی ئه‌سته‌نبوڵی توركیا له‌دوایین مامه‌ڵه‌ی بارزگانی خۆیدا به‌های لیره‌ی توركی له‌بۆرسه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ی به‌های ئه‌و دراوه بۆ ناكۆكییه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه كه‌سه‌ره‌تای ئه‌م روویداوه‌و منداڵێك بووه‌ته قوربانی.
هاوڵاتیانی توركیا له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات كه‌له‌سه‌ره‌تای 2002 له‌و پۆسته‌یه راپه‌رین و گرنگترین رووداوه‌كانیش بۆ راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاته بۆ ئاشكرابوونی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و پرسی هه‌ڵكه‌ندنی داره‌كانی گۆڕه‌پانی گه‌زییه له‌ئه‌سته‌نبوڵ.
له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش ئاشكرا بوونی تۆماره ده‌نگییه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و كوڕه‌كه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی دیكه له‌باره‌ی كه‌یسی گه‌نده‌ڵی قه‌یرانه‌كانی ئاڵۆزتر كرد‌و سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌باره‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه ئاشكرای ده‌كات به‌وه‌ی ” دروستكراوه‌و هه‌وڵی له‌باربردنی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌درێت”.
به‌های لیره بۆ 2.2281 خاڵ له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماری پێش خۆیدا كه‌به‌های یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به 2.2200 لیره بووه.
له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش داهاتی پشكی خه‌زینه‌ی پێوانه‌یی بۆ ده ساڵ به‌رێژه‌ی سه‌دا 10.98 به‌رزبوویه‌وه كهلهدوایین مامه‌ڵه‌ی رابردووشی سه‌دا 10.9 بووه.
دوای دوو دانیشتنی زیان به‌خش بههیمای سه‌ره‌كی پشكه‌كانی توركیا له‌بۆرسه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ به‌رێژه‌ی سه‌دا 0.53 به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌و نزیكه‌ی 63065.64 خاڵی تۆماركردووه‌و توانیویه‌تی بهپیش هیماكانی بازاڕه تازهگهشهسهندووه فراوانه‌كان بینیوه كهرێژهی به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ی 0.13 ده‌ر سه‌دی بوون.
net tv