بۆرسهی ئاسیاپشكەكانی ئاسیا دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای یەنی ژاپۆنی، هێمای MSCI ئاسیا دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بەڕێژەی لەسەدا 0.8 .
لەلایەكی دی كەوە هێمای تۆبكس لە ژاپۆن دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بەڕێژەی لەسەدا 1.4 بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای یەنی ژاپۆنی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بۆ ڕۆژی سێ یەم.
هێمای نیكی 225 قیاسی دابەزینی بەخۆیەوە دەبینێت بەڕێژەی لەسەدا 1.8 ئەمە بەگەورەترین دابەزین تۆمار دەكرێت لەماوەی ئەم مانگەدا.
هەروەها هێمای S&P/ASX200 بێ بەش نەبوو لەو دابەزینەی كە گۆڕەپانی ئاسیای گرتەوە بەهەمان شێوە ئەم هێمایە بەڕێژەی لەسەدا 1 دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئاماری دابەزینی ئاستی نرخی بەكاربەرانی ئستراڵیا كاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر دابەزینی پشكەكانی ئاسیا هەروەها دابەزینی ڕێژەی هەناردەكاری چین و كورت هێنانی تەرازوی بازرگانی ئەو وڵاتە كاریگەری هەبوو لەسەر بەرزبونەوەی یەنی ژاپۆنی.
net tv