به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤیتهرنهری لهراگهینراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات ” قه‌ده‌غه‌كردنی راوی ماسی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین”.
له‌و راگهینراوهدا د.ئازاد خۆشناو، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤیتهرنهری رایگه‌یاندووه ” قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ش له 15 ئاداری ئه‌مساڵ تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی حوزیران به‌رده‌وام ده‌بێت”.
خۆشناو روونیشیكردۆته‌وه ” بەجۆرێک کە گشت راوچی وماسیگرەکانی (قوڵاب و تۆر و ڕێگاکانی تر ) ئاگاداردەکەینەوە کەلەماوەی دیاریکراوی سەرەوەدا راوی ماسی قەدەغەیە بەهەمووجۆرەکانی ڕاوکردن لەدەریاچە و روبار و رووبەرەئاویەکان “.
ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره ئه‌وه‌شی گوتوه ” راوکردنی ماسی بەرێگای ( تۆری کون وورد وکارەباو ژەهر و ماددە کیمیاوی و تەقەمەنیەکان ) لەهەموو کات و ساتێکدا قەدەغەیە هەرکەسێک سەرپێچی بکات خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر بەیاسای ژمارە (48 ی ساڵی 1976) و بەوپێیە سزادەدرێت “.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری داوای ئه‌وه‌شی كردووه ” گشت دام دەزگا حکومیەکان و قائمقامیەت و پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی دارستان کەهاوکاری بەریوەبەرایەیتیە گشتیەکەمان بکەن بۆ پاراستنی ئەم سامانە نەتەوەییە”.