ۆوڵستریت كۆتایی مامەڵەكانی بەسور دادەخات

ۆوڵ ستریت یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترین بازاڕی بۆرسه‌ی جیهانیكۆتا مامەڵەكانی هێمای پشكە ئەمریكیەكان بەسور دادەخرێت،ئەم دابەزینە لە بەهای پشكە ئەمریكیەكان دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بارودۆخی گەورەترین ئابووری جیهان هەروەها بوونی ترس ودڵەڕاوكێ لە لای وەبەرهێنەران دەربارەی ئەو كێشە گەورانەی كە ئابووری جیهان پێیدا تێپەڕ دەبێت.
بەتایبەتی لەدوای دابەزینی ئاستی هەناردەكاری چین كەدووهەم گەورەترین ئابووری جیهانە،ولاوازی لە گەشەكردنی ئابووری ژاپۆن لە چارەكی چوارهەمی ساڵی 2013 كە بە سێ یەم گەورەتریت ئابووری جیهان هەژمار دەكرێت،هەموو ئەم ڕووداوە ئابووریانە كارێگەری گەورەیان بەجێ هێشت لەسەر نرخی كەرەستە سەرەكیەكان ونەوتی خاو بەم شێوەیەش كارێگەری دروست كرد لەسەر پشكەكانی كەرتی كەرەستە سەرەكیەكان وهەردوو كەرتی غازو نەوت،بەم شێوەیەش وڵ ستریت توشی داڕمانێكی دابەزینی نرخ بۆتەوە.
هێمای داوجۆنز دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەڕێژەی 67.43 خاڵ  واتا بەڕێژەی لەسەدا 0.41،كۆتا مامەڵەی ئەمڕۆ ئاستی 16,351.25 خالی تۆماركرد،نزمترین ئاستی   16,325.17 خاڵی تۆماركرد وبەرزترین ئاستی 16,460.33 خاڵی تۆماركرد،بڕی 20 پشكی دابەزینی بەخۆیەوە بینی وبڕی 10 پشكی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی كە كۆی پشكەكانی ئەم هێمایە 30 پشكە.
هێمای S&P500 دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەڕێژەی 9.54  خاڵ  واتا بەڕێژەی لەسەدا 0.51 ،كۆتا مامەڵەی ئەمڕۆ ئاستی 1,867.63 خالی تۆماركرد،نزمترین ئاستی   1,863.88 خاڵی تۆماركرد وبەرزترین ئاستی 1,882.35 خاڵی تۆماركرد،بڕی 377 پشكی دابەزینی بەخۆیەوە بینی وبڕی 119 پشكی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بڕی 4 پشكی بێ گۆڕانكاری مایەوە.
هێمای ناسداك دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەڕێژەی27.26  خاڵ  واتا بەڕێژەی لەسەدا 0.63 ،كۆتا مامەڵەی ئەمڕۆ ئاستی 4,307.19 خالی تۆماركرد،نزمترین ئاستی   4,295.47 خاڵی تۆماركرد وبەرزترین ئاستی 4,354.43 خاڵی تۆماركرد،بڕی 1714 پشكی دابەزینی بەخۆیەوە بینی وبڕی 615 پشكی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بڕی 146 پشكی بێ گۆڕانكاری مایەوە.
 
net tv